حاج فەرامەرز ئەسەدى مەلێکشایی Faramarz Asadi

Faramarz Asadi

Haj Faramarz Asadi (1869-1969) was the leader Kurdish of the Malekshahi and a tribal chief in Iran and Iraq. In World War II he was the governor of the Ilam province. Faramarz Asadi fought during the years of the Ottoman, Russian and British invaders. In 1945, after World War II and the occupation of Iran. Asadi was appointed as governor of the Ilam province. He was one of the homeland patriots and an idealist, his lack of compromise with British and Russian forces in peace Poshtkoh impact was during World War II. Asadi was the founder of the city of Arakvaz and the Malekshahi County.

Aramarz Asadi
Aramarz Asadi

حاج فەرامەرز ئەسەدى مەلێکشایی Aramarz Asadi

کە سایەتی ناوداری خێڵی سەربەرزی مەلێکشایی، لە رۆژهەڵاتی کوردستان (ئیلام)

له شەرى جيهانى دووەم و له دواى جەنگى جيهانى دووەم عاليجاه توشمال (فەرامەرز ئەسەدى) سەرۆک خێڵى مەلێكشايى، به فەرمانێک له لايەن (سەرهنگ موكرى) فەرماندەى نیزامى رۆژ ئاواى ئێران، به پشتگيرى له لایەن شاى ئيران (محمد رەزا شاه پهلەوى) فەرامەرز ئەسەدى كرا به حاكمى پارێزگاى ئيلام (پشتكوه) و لە زەمانى فەرمانرەوايى سەرۆک خێڵى مەلێكشايى بۆ ئيلام ئەم پارێزگايه له ئارامترین پارێزگاكانى ئيرانى بوو.

حاج فەرامەرز ئەسەدى، فەرمانرەوای ئیلام، دەسەڵاتێكى يەكجار گەورەى له تەواوى ئيلام هەبووه و خەڵكى ئەم پارێزگايه ريزيان لێ دەگرت.

نزیکی 36000 هكتار زەوى له شارى ئيلام به ناوى بەرێزيان بۆ، کە له لايەن شاى قاجارى ئيران (ئەم فەرمانه له ناو خێڵى مەلێكشايى دا به فەتح نامه ناسراوه) كه له لايەن (فەتح عەلى شاى قاجار) پاشاى ئێران و به دەستخەتى كورى گەورەى شا-شازاده مەحمەد عەلى ميرزا دەوڵەت شا- وە له مانگى زولحجه ساڵی،1236 کۆچیی هەیڤی، نوسراو. ئەم زەوییە بە خێڵی مەلێکشایی درابوو. ئەوەش بە ئەو مەبەستە بوو كه هانى خێڵی مەلێکشایی چەمشگزەگ بدەن شەرى عوسمانيیەکان بكەن و هەر واش بوو خێڵی مەلێکشایی چەمشگزەگ به چوار هەزار سەرباز له خێڵی مەلێکشایی و به سەرکردایەتی خێڵی مەلێکشایی و له ريگاى سليمانى، شارەزور، موسل، كەركوک، سامرا، گەماروى شارى بەغداديان دا و لەم شەره خێڵی مەلێکشایی چەمشگزەگ گوێی راستى هەموو ديله عوسمانيەکانیان بری و هەموويان رەوانەی تاران کران. ئەم زەوييان به موسا مەلێكشايى و خێڵى مەلێكشايى(چەمشگزەگ)،دراووه ئەويش لەبەر ئەوەى خێڵى مەلێكشايى هەميشه له بەرامبەر هێرشەكانى عوسمانييەكان وستاوون له سنورى ئێران و شكەستيان پێ هێناوون و هەروەها مەلێكشاييەكان به سەركردايەتى موسا مەلێكشايى و سەرکردەکانی تری مەلێکشایی به 4 هەزار سەربازى مەلێكشايى توانيويانه شارەكانى سليمانى و شارەزور و موسل و كەركوک و سامەرا له عوسمانييەكان پاک بكەنەوه  و شارى بەغداد گەمارۆ بدەن.

له ساڵى 1326 کۆچیی هەیڤی، عوسمانييەكان به هێزێكى زۆر گەوره كه تۆپخانەشيان لەگەڵ بووە، به مەبەستى دەست گرتن به سەر ناوچەكه و بردنى ماڵ و حەڵاڵى جوتياران له شارى مهران سەر به پارێزگاى ئيلام هێرشيان كردبوو.

غوڵام ڕەزا خان حاکمی ئەوكاتەيى ناوچەى پشتكوو چەند سەربازێكى چەكدار به سەركردايەتى (سەيد جەواد) كورى مامى خۆى بۆ مەبەستى كومەک كردن به خێڵى مەلێكشايى رەوانه دەكات.

هێزەكانى خێڵى مەلێكشايى كه له هەردوو بەشی هۆزەكانى مەلێكشايى (چەمزی و گەچى) و هێزەكانى حاکم زۆر به نەبردانه شەريان كردووه و سوپايى عوسمانيان شكاندووه و ئەمه بووه هۆى جارێكى ديكه عوسمانيەكان بيرى هێرش كردنه سەر  ناوچەكه نەكەن.

هەردوو مێژوو نووسى ئێرانى به ناوبانگ (رۆستەم رەفعەتى وعەباس مەحمەد زاده) له بارەى ئەم شەره بەم شێوەيه له كتێبەكانى خۆيان دەنووسن: له بەهارى ساڵى 1326 کۆچیی هەیڤی، هێزەكانى عوسمانى به ناوچەكانى (سێفى و مل خەتاوى) هێرشيان كردووه و ئيمام زاده (سەيد حەسەن) ئەدەنه بەر ئاگری تۆپخانەكانيان و هەمووى وێران دەكەن.

هێزەکانی خێڵى مەلێكشايى كه پێک هاتبوو له سەربازى پياده و سواره به سەركردايەتى میر مەلێكشايى (حاج فەرامەرز ئەسەدى مەلێكشايى و شاه مەحمەد يارى كورى يار مەحمەد مەلێكشايى و ڕەزا مەلێكشایی كورى قەنبەربەگ توفەنگچى باشى) ئەم شەرەى عوسمانيان كرد و بەرگريان له خاكى خۆيان كرد و لەم جەنگەدا مەلێكشاييەكان توانييان هێرشەكەى عوسمانييەكان بشكێنن و زۆر سەربازى عوسمانى بكوژن و 70 سەربازى ديكه بەديل بگرن،

لەم شەره دا (ڕەزا مەلێكشايى كورى قەنبەر بەگ) كاتێک چەكێكى سەربازێكى بريندار عوسمانى دەگرێ تەقەى لێ ئەكرى و ئەكوژرێ.

گەورەو و ريش سپييانى خێڵى مەلێكشايى يەک (گووێ) تەواوى سەربازانى بەديل گيراوى عوسمانى دەبرن و بۆ تاران رەوانەيان دەكەن. له باش ئەم شەرەدا ئيتر سوپاى عوسمانى هيچ هێرشێكى به سنورى ئێران نەكردووه.

له شۆرشى گەورەى كوردانى ئيلام دژى ڕەزا شا پەهلەوى ، به سەركردايەتى خێڵى مەلێكشايى (سەرۆكى شۆرشەكه شا مەحمەد يارى) و پەيوەنديان لەگەڵ بنەماڵەى بارزانى به سەركردايەتى ئەحمەد بارزانى لەو كاتەدا، میر فەرامەرز ئەسەدى سەرۆک خێڵى مەلێكشايى پیشتیوانیان ئه کرد.

له ساڵى 1308 كۆچى، كه يەدوڵڵا خان كوره گەورەى حاکمی پێشووى پشتكوو غولام ڕەزاخان فەيلى، به 50 چەكدارەوه ئەگەرێتەوه ئيلام بۆ ئەوەى دەسەڵاتى بنەماڵەكەى له ئێران وەربگرێتەوه و داواى هاوكارى له خێڵى مەلێكشايى دەكات (حاج فەرامەرز و شەهباز و نامدار رەحيمى) ئەم داوايەى يەدوڵڵا خانى فەيلى رەد دەكەنەوه و له خاكى مەلێكشايى دەرى دەكەن.

يەدوڵڵا خان به ناچارى دەستى هاوكارى بۆ (شا مەحمەد يارى مەلێكشايى) سەرۆک هۆزی (نەقى) مەلێكشايى، درێژ دەكات و داواى هاوكارى لێ دەكات، لێرەدا شامەحمەد مەلێكشايى داواكەى قەبول دەكات و پێكەوه لەگەڵ چەند خێڵێكى ديكەی ناوچەکە  له ساڵى 1308 كۆچى، شۆرشێکی گەورە دژى ڕەزا شا پەهلەوى شاى ئێران رێک دەخەن،

شا مەحمەد يارى(شامگە) وەک رێز لێنانێک له ئاموزاى خۆى حاج فەرامەرز ئەسەدى يەدوڵڵا خان و بنەماڵەی فەيلى و 50 چەكدارەكەيان دور ئەخاتەوه و هەر به خۆى رابەرايەتى شۆرشە گەورەكەى ئيلام دەكات و لێرەدا حاج فەرامەرز ئەسەدى مەلێکشایی و تەواوى مەلێكشاييەكان پشتگيرى لەم بريارەى شامەحمەد مەلێكشايى دەكەن و پشتيوانى له شۆرشەكه دەكەن.

 

 

ایلام و تمدن دیرینهٔ آن. ایرج افشار سیستانی. تهران: سازمان چاپ و انتشارات وزارت فرهنگ و ارشاد اسلامی، 1380. ص 375.

انساب شهری و عشایری استان ایلام. رستم رفعتی. ایلام: انتشارات برگ آذین، 1386. ص 26 و 29 و 44-46 و  335-343.

قیام ایلام در عصر رضا شاه. عباس محمدزاده. ایلام: انتشارات زانا: ۱۳۸۹، ص 28 و 81 و 102 و 105 و 123 و 217.

دیوالا از ادوار کهن تا عصر پهلوی. صید محمد درخشنده. ایلام: انتشارات مؤلف، ۱۳۹۴، ص 139و۲۰۳–211.

«الحاج فرامرز اسدي». علیرضا اسدی. العدد الرابع عشر من مجلة التراث الفيلي، 2017 میلادی، 1428ه.ق. صص ۱۴-۱۵.

« فتح نامه ایل ملکشاهی» . علیرضا اسدی. فصل نامه آموزش تاریخ، مهر 1395.

http://www.localhistory.ir/article/Conquered_tribe_malekshahi/

تاريخ قبائل و أنساب فلكلور تراث قومي، نجم سلمان مهدي الفيلي، راجعة جرجيس فتح الله، اربیل: دار ئاراس للطباعة والنشر، 2009.ص164-170.

ناسخ التواریخ. محمد تقی لسان الملک سپهر. به اهتمام جمشید کیانفر. جلد1، تهران: انتشارات اساطیر، 1377، ص 329-330.

«مێژووی خێڵی مه‌لێکشایی (چه‌مشگزه‌گ)». ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پاریزگای هه‌ولێر.

http://anjuman-h-pdk.net/index.php/articles/item/151-2016-05-10-14-31-16

 

نووسينى: محمد مندلاوی

أضف تعليق

هذا الموقع يستخدم Akismet للحدّ من التعليقات المزعجة والغير مرغوبة. تعرّف على كيفية معالجة بيانات تعليقك.